قایمقامی نوێی داقووق کە عەرەبە و یەکێتی و تورکمان دژی دانانی بوون لەو پۆستە، دەستبەکار بوو

09-03-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
عەبدولستار عەلی، قایمقامی نوێی داقووق دەستبەکار بوو
عەبدولستار عەلی، قایمقامی نوێی داقووق دەستبەکار بوو
نیشانەکردن داقووق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی نوێی قەزای داقووق، کە عەرەبە و خەڵکی ناحیەی ریازە، دەستبەکاربوو، سەرەڕای ئەوەی یەکێتی و تورکمان لەدژی ئەوەبوون کەسێکی عەرەب ئەو پۆستەی پێبدرێت.
 
قایمقامە عەرەبەکە خەڵکی داقووق نییە، سەرەڕای ناڕەزایی و چەند جارێک گردبوونەوەی بەشێکی خەڵکی داقووق لەدژی دانانی، بەڵام راکان سەعید، پارێزگای بەوەکالەتی کەرکووک فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرکرد.
 
عەبدولستار عەلی، قایمقامی نوێی داقووق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "وەکو قایمقامی داقووق بۆ خزمەتکردنی خەڵکی قەزاکە هاتووم و، پشت بەخوا جێگای پەسەنی هەموو پێکهاتەکانی قەزاکە دەبین بەبێ جیاوازی لەنێوان پێکهاتە و ئایینەکان. ئاراستەی ئێمە، تەنیا خزمەتکردنی خەڵکی قەزاکەیە".
 
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی ئاماری کەرکووک؛ کورد زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک پێکدەهنێن، بەڵام لە رووی ئیدارییەوە عەرەب زۆرترین پۆستیان لەلایە.
 
یەکێتی لە ئاستی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارەکانی سوربوو لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامی داقووق، بەڵام ئێستا دەڵێن "نامانەوێ بەهۆی ئەو پۆستەوە ئاشتیی کۆمەڵایەتی تێکبچێت".
 
ئاڤیستا مەحمەد، بەرپرسی مەڵبەندی 18ـی یەکێتی دەڵێت "ئەو پۆستە بابەتێکی برایەتی و تەبایی لەنێوان کورد و تورکمان و عەرەب دروستکرد. ئێمە لە سەرەتاوە گلەییمان لەو قایمقامە نەبووە، بەڵکو پێمان وابوو ئەم بڕیارەی دراوە لە ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێتە هۆکاری تێدانی ئەو ئاشتی و برایەتییەی لەنێوان نەتەوەکاندا هەیە".
 
تورکمان، سێ بەربژێریان بۆ ئەو پۆستە هەبوو، ئێستا دەستبەرداری بوونە و دەڵێن دەبێت هەموو پۆستەکان بە یەک پاکێچ دابەشبکرێنەوە.
 
قەحتان مەندەلاوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی دەڵێ "گرنگ رێککەوتنی هەموو فراکسیۆنە سیاسییەکانە لە کەرکووک لەسەر چۆنیێتی ئیدارەدانی ئەو دۆسیەیە، چ قایمقام و چەند بەڕێوەبەری ناحیە هەیە، دەبێت باڵانسی تێدا بێت، بۆیە ئەم دۆسیەش دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنی ئەم باڵانسە".
 
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکووک بە رێژەی لەسەتا 32 بۆ کورد. عەرەب و تورکمان، سەردانی کەرکووک بکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.