قوباد تاڵەبانی: جێگەی داخە لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین

08-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی ئەوروپا کرد و رایگەیاند، ئاڵنگارییەکانی قۆناخی ئێستای هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری و باشتركردنی ژیانی خەڵكن. دەشڵێت، "جێگەی داخە لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-03-2023، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتیی سارا سكيتێدال، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ عێراق کرد.
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئاڵنگارییەکانی قۆناخی ئێستای هەرێمی کوردستان "خزمەتگوزاری و باشتركردنی ژیانی خەڵكن" و دەڵێت، "كات كاتی حوكمڕانیی باشە". باس لەوەش دەکات کە "جێگەی داخە لە ئێستادا لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین، ئەمەش هۆكاری لاوازییە لە بەغداد". 

 

 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەڤانیی قوباد تاڵەبانی، شاندەکەی پەرلەمانی ئەوروپا "جەختیان لە بەهێزكردنی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی عێراقێكی بەهێزی فیدراڵدا و ئەوەیان خستەڕوو دەخوازن پەیوەندی پتەوی راستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت، هەروەها ئەوەشیان بیر هێنایەوە كە سەرجەم دەسكەوتە زێڕینەكانی كوردستان لە کاتی یەكگرتوویی و تەبایی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەدیهاتوون."
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە "پێویستە سەرجەم هەوڵ و كۆششەكان بۆ مسۆگەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بێت لە بودجەی گشتی فیدراڵی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی پرسی نەوت و گاز."
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەیشدا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاكوبێگەرد تا ببێتە بنەمایەك بۆ نوێنەرایەتییەكی راستەقینە لە پەرلەمان و حكومەتی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.