نێچيرڤان بارزانى پشتگیری لە پڕۆژەکانی يونسكۆ دەکات

08-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبيرى (يونسكۆ) کۆبووەوە و پشتگیری بۆ پڕۆژەکانیان دووپاتكرده‌وه‌. 
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 08-03-2023، له‌ هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبيرى (يونسكۆ) کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ‏هه‌رێمى كوردستان، هەردوولا باسيان له‌ كار و چالاكييه‌كانى يونسكۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و ‏تيشكيان خسته‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ شوێنه‌وارى مێژوويى و ‏دێرينيان تێدايه‌. 
 
پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، ته‌وه‌ريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، سەرۆکایەتیی ‏هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، ئۆدرى ئازوولاى ئاماژه‌ى به‌ هه‌نگاو و قۆناخه‌كانى پرۆژه‌كه‌ كرد و سوپاس و ‏پێزانينى بۆ لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و هاوئاهەنگییەی پێشكێش به‌ تيمه‌كانى يونسكۆى ده‌كه‌ن. 
 
لاى خۆيه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى كار و چالاكييه‌كانى يونسكۆى له‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ ‏په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆژه‌كانيان دووپاتكرده‌وه‌. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.