بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە

08-03-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە. بەڕێوەبەری پێشانگەکەش دەڵێت: "پلان وایە رۆژانە نزیکەی 9 کۆڕ بەڕێوەبچن." 
 
رۆژی چوارشەممە 08-03-2023 بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە. پێشانگەکە لە 8 تاوەکو 18ی مانگی 3ی 2023 بەردەوام دەبێت.
 
بۆ ئەمساڵ 350 کتێبخانە و وەشانخانە لە 18 وڵاتەوە بەشدارن. ئەوانەی هەرێمی کوردستان کە بەشدارن ژمارەیان 43 کتێبخانە و وەشانخانەیە؛ هەموو عێراقیش ژمارەیان 75ـە.
 
دەزگای مەدا هاوشێوەی پێشانگەکەی ساڵانی رابردوو سەرپەرشتیاری پێشانگەکەی ئەمساڵیشە.  
 
رۆژی چوارشەممە 8-3-2023، ئیهاب قەیسی، بەڕێوەبەری 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەندین میوانی تایبەت لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان دێن بۆ پێشانگەکە. پلان وایە رۆژانە نزیکەی نۆ کۆڕ بەڕێوەبچن، لەگەڵ چەندین ئێوارە شیعر."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە