کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا کۆبووەوە و تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 08-03-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە هەولێر پێشوازى له ئەنالینا بێربۆک، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و مرۆيى و سياسيى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر هێشتا به‌رده‌وامن، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه، بيربۆک دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت. له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به گرنگيى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال كرد كه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به هه‌بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنيى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به هاوئاهەنگی پته‌وى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شنگال و ئێزدييان به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ناساندنى كۆمه‌ڵكوژييان به جينۆسايد له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ