ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو رۆژێک بە رۆژی ژنان دەزانن

08-03-2015
فەلاح رەحیمی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو - کۆیە

ئێرە بنکەیەکی یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. کۆمەڵێک لە ژنانی رۆژهەڵات ئەم بنکەیان کردووە بە مەکۆی چالاکیەکانیان. دەڵێن لە ئێراندا مافمان پێشێل کراوە و ژنانی کوردی رۆژهەڵات بێبەرین لە ژیانێکی ئاسایی.

ئەم ژنانە دەڵێن زەمەن وەک زێڕ وایە بۆیان؛ لە کەمترین کات زۆرترین چالاکی دەکەن. جیا لە کاری رێکخراوەیی هەوڵی خوێندن دەدەن. ئەوان دەڵێن هەموو رۆژێک بۆ ژنی کورد 8 مارسە.

ئەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێگایان پێ نادەن چالاکی بکەن، چونکە پێناسەی مافی ژن لە لایەن ژنان و یاساکانی مافی ژنان لە گەڵ پێناسە و یاسای حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لێک ناتەبان. دەیانەوێ لە پرۆسەیەکی سیاسیدا کار لەسەر پرسی ژنان بکەن بۆ ئەوەی چیدیکە لە مافی خۆیان بێ بەری نەبن. پێشیان وایە چالاکیەکانیان کاریگەرییان لە سەر ژنانی رۆژهەڵات هەبووە.

ژنانی کورد نایشارنەوە لە هەلومەرجە جیاوازەکان بە بەشداریی کردنیان لە چالاکی سیاسی و چەکداریی سەلماندوویانە کە چیدیکە وەک نیوەی پیاو بە کۆیلە سەیر نەکرێن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە