عومرەکارێکی کورد بە رووداوی هاتووچۆ لە مەککە گیانی لەدەستدا

08-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، عومرەکارێکی کورد دوای ئەوەی دوو مانگ پێش ئێستا لە مەککە تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 
 
ئەو عومرەکارە ناوی ئیبراهیم رەشوو محەممەدە. خەڵکی گوندی ژیرکا بوو لە سنووری قەزای ئاکرێ. دوو مانگ بوو لە نەخۆشخانەیەکی سعودیە لەژێر چاودێریی پزیشکی دا بوو و ئەمڕۆ (شەممە، 2-8-2025) گیانی لەدەستدا. 
 
ئیبراهیم رەشوو، تەمەنی 60 ساڵ بوو. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، "لەسەر داوای کەسوکارەکەی، تەرمەکەی لە مەککە بە خاک دەسپێردرێت."
 
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە رووداوی گوت، "ئیبراهیم رەشوو، چوارەم عومرەکارە کە ئەمساڵ کۆچی دوایی بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە