لە لۆڕستان 67 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی و هەڵگرتنی چەکی نایاسایی دەستگیرکران

08-02-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 100 چەکی نایاسایی و قاچاخدا گیرا و 67 کەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی قاچاخچێتیی چەک و هەڵگرتنی نایاسایی چەک دەستگیرکران.

یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لۆڕستان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا لە چەندین ناوچە و شاری ئەو پارێزگایە بە تایبەت لە هەندێک گەڕەک کە رێژەی تاوان تێیدا زۆرترە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەڕێوەچوو.
 
بە گوتەی ئیلاهی، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 101 چەکی جۆری جەنگی و راو و 549  فیشەکدا گیرا و 67 کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیی چەک و هەڵگرتنی چەکی نایاسایی دەستگیرکران.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لۆڕستان دەشڵێت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا و تۆمەتبارەکان رەوانەی زیندان کران."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە