رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک دوای ئەوەی لە لۆکسەمبۆرگ لەلایەن کەسێکی بیانییەوە کوژرا، تەرمەکەی دەهێندرێتەوە هەرێمی کوردستان. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، گەنجەکە خەڵکی سەنگاو بووە و پەنابەر بووە و لە کەمپدا ژیاوە.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە 20ـی مانگی رابردوو (کانوونی دووەمی 2023) لە لۆکسەمبۆرگ کوژراوە، بەڵام ئەوان درەنگ ئاگادار کراونەتەوە و لەگەڵ ئاگاداربوونیان بەدواداچوونیان کردووە، دواتر لەسەر ئەرکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری گەڕاندنەی تەرمەکەی دراوە بۆ هەرێمی کوردستان.
گەنجەکە ناوی هەڵۆ جەبارە. ئاژگەیی دەڵێت، هەڵۆ بەدەستی کەسێکی ئەفریقی کوژراوە، دوای ئاگاداربوونی نوێنەرایەتییەکەیان پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی لۆکسەمبۆرگەوە کردووە و سەرجەم رێکارە یاسایی و پراکتییەکانی ناردنەوەی تەرمەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە و کاژێر 03:45ـی بەرەبەیانی رۆژی 9-2-2023 تەرمەکەی دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
هەڵۆ جەبار لەدایکبووی 18-7-1997، پەنابەر بووە و لە کەمپدا ژیاوە. بە گوتەی دلاوەر ئاژگەیی، خەڵکی سنووری ناحیەی سەنگاوە لە پارێزگای سلێمانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ