مقاوەمەی ئیسلامی - شیعە: بە درۆن هێرشمانکردە سەر بنکەی رومێلان

08-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مقاوەمەی ئیسلامی - شیعە لە عێراق رایگەیاند لە رێگەی درۆنێکەوە هێرشیان کردە سەر بنکەی رومێلانی هێزەکانی ئەمریکا لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان. دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمریکا."
 
شەوی دووشەممە، 8-1-2024، گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، لە کەناڵی خۆیان لە تەلەگرام بڵاویان کردەوە: "لەبەردەوامیی رێبازەکەمان لە دژایەتیکردنی هێزەکانی داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە و لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی لە دژی کەسوکارمان لە غەززە، موجاهیدانمان لە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە درۆن هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی رومێلان لە سووریا." 
 
ئەو گرووپە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو درۆنەشی بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە هێرشەکەی پێکراوە، لەسەر باڵی درۆنەکە، وێنەی هەریەک لە موشتاق تاڵیب سعێدی، بەرپرسی سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا و عەلی نایف یاریدەدەری هەیە، کە لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا لە رۆژی 4ـی ئەم مانگە کوژران.
 
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سووریا، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لە 17 تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، زیاتر لە 120 جار کەوتوونەتە ژێر هێرشی درۆنی و مووشەکیی گرووپە چەکدارەکان کە خۆیان بە پشتیوانکاری غەززە دادەنێن. 
 
 

 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."