لە شەڕێکدا لە سنووری دهۆک کەسێک کوژرا و دووانی دیکە بریندار بوون؛ 'بکوژ بە برینداری هەڵاتووە'

08-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندێکی سنووری دهۆک لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ دروست بوو، لەئەنجامدا کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسی دهۆک دەڵێ "بکوژەکە یەکێک لە بریندارەکانە و هەڵاتووە."
 
عەقید هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ (دووشەممە، 8-1-2024) رایگەیاند "کاژێر نزیکەی 11ـی بەیانی لە گوندی چەمتر لە ناحیەی مانگیشک لە شەڕی نێوان چەند هاونیشتمانییەکی هەمان گونددا، هاووڵاتییەکی 40 ساڵی کوژرا و دوو گەنجی دیکە بریندار بوون."
 
لەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، بەگوتەی عەقید هێمن سلێمان، یەکسەر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تەرمی کوژراوەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، دواتر بۆ دادپزیشکیی دهۆک گوازراوەتەوە. 
 
کێشەکە بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک لەسەر زەویوزار بووە، هەروەها گوتی "بۆ زانیاری؛ بکوژەکە بریندارە و بە برینداری هەڵاتووەتە شوێنێکی نادیار و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، ناو و ناسنامەی دیارە و ئەگەر خۆی بەدەستەوە نەدات، بەزووترین کات دەستبەسەر دەکرێت." 
 
ئەو کەسەی کوژراوە و بریندارەکەش (بکوژ)، بەپێی گوتەی پۆلیس هەردووکیان دانیشتووی سەنتەری زاخۆن، بەڵام زەویوزاریان لە گوندی چەمتر لە سنووری ناحیەی مانگێشک هەیە و لە کاتێکیشدا لە گوندەکە بوون، شەڕ لەنێوانیان دروست بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.