رووداو دیجیتاڵ
بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی چاكسازییه‌كان و كێشه‌كانیان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه‌زیرانی ناوخۆ، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی لێبووردنی گشتی کراوە، بەڵام هیچ بڕیارێک نەدراوە.
رۆژی یەکشەممە 8-1-2023، لە راگەیێندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی دۆخی چاکسازییەکانەوە به سه‌رپه‌رشتیی رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ؛ كوێستان محەممەد، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی؛ ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، نوێنەری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان؛ داواكاری گشتی؛ مونا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی چاكسازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و كێشه و گرفته‌كانیان، چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ سزادراوان، جێبه‌جێكردنی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری له چاكسازییه‌كان كراوە.
بەگوێرەی زانیاییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە راوێژکاریی بووە، گفتوگۆ لەبارەی لێبووردنی گشتی کراوە، بەڵام هیچ بڕیارێک نەدراوە.
لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێکە پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کەی دەخرێتە بەرنامەی کارەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ