شارەوانیی شاوێس: گوندی کەڵەکین کێشەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی هەیە بۆیە قیرتاوکردنی وەستاوە

09-01-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە هاونیشتمانیان لە گوندی کەڵەکین لە سنووری کۆمەڵگەی شاوێس لە دەشتی هەولێر دەڵێن، نزیکەی دوو مانگە کۆڵانەکانیان تێکدراون بۆئەوەی قیرتاو و کۆنکرێت بكرێن، بەڵام کاری تێدا ناکرێت. سەرۆکی شارەوانیی شاوێس دەڵێت، "بەشێک لەو گەڕەکانە کێشەی تۆڕی ئاوی خاوێن و ئاوەڕۆیان هەیە و دەبێت تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆیان بۆ دابنرێت."
 
قاسم محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی شاوێس لە قەزای دەشتی هەولێر لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژار لە رادیۆی رووداو گوتی، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی گوندی کەڵەکین لە سنووری شاوێس پرۆژەی قیرتاو و کۆنکرێتکردنی دەستی پێکردووە، بەڵام بەشێک لە گەڕەکەکان کێشەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆیان هەیە و پێویستە تۆڕی ئاوی خاوێن و ئاوەڕۆیان بۆ بکرێت.
 
سەرۆکی شارەوانیی شاوێس ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی ئێستا تۆڕی ئاوی خاوێن و ئاوەڕۆ لای بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوڕۆیە، نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ کراوە و "لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ، کێشەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو گەڕەکانە چارەسەر دەکەین."
 
لەبارەی وادەی تەواوکردنی پرۆژەکە، قاسم محەممەد ئەوەی خستەڕوو، "بەهۆی پشوو و بارانبارینەوە هەفتەیەکە کارکردن وەستاوە، بەڵام بە زووترین کات تەواوی دەکەین، هەروەک لە گەڕەکی ئازادی لە شاوێس چەند کۆڵانێک هەن تۆڕی ئاویان بۆ راکێشراون و ئەوانیش بە زوویی تەواو دەکرێن."
 
بەشێک لە هاونیشتمانیان لە شاوێس باس لە کێشەی رێگەی سەرەکیی گوندی شاوێس دەکەن؛ سەرۆکی شارەوانی شاوێس دەڵێت، "لە شاوێس دوو شەقامی سەرەکی هەن، ئەوەی کێشەی هەیە شەقامی گوندی شاوێسە، دەرخستە بۆ قیرتاوکردنی ئەو شەقامە کراوە و لەگەڵ پارێزگار قسەمان کردووە بۆئەوەی بە زوویی رەزامەندیی لەسەر بدرێت و قیرتاو بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.