كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی: لە خەلەكان زۆرترین و لە خانەقین كەمترین باران باریوە

08-01-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لێپرسراوی بەشی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 ‏كاژێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای ‏سلێمانی ‏زۆرترین باران لە ‏ناحیەی خەلەكان باریوە كە 25 ملم بووە، كەمترینیش لە سنووری ‏خانەقین بووە كە 2.1 ملم بارانی لێباریوە، بارانبارینی ئەمساڵی ‏سلێمانیش لە 200 ملم نزیك دەبێتەوە.‏
 
كارزان لەتیف، لێپرسراوی بەشی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی بە تۆڕی ‏‏‏میدیایی ‏رووداوی گوت، ئامارەكانی بارانبارین تاوەكو ئێستا ‏‏‏"دڵخۆشكەرن" و گوتی، جگە لە بازیان ‌و رانیە، لە هەموو ناوچەكان بەراورد بە ساڵی ‏پێشوو ئەمساڵ زیاتر باران باریوە.
 
كارزان لەتیف دەڵێت، "ئەمساڵ لە بازیان ‏‏316.2 ملم باران باریوە، بەڵام ساڵی پێشوو تاوەكو ئەم ‏كاتە 355.4 ملم باران باریبوو، لە رانیەش ئەمساڵ 248.9 ملم باران ‏باریوە، بەڵام ساڵی پێشوو تاوەكو ئەمكاتە 267 ملم باریبوو، جگە لەو ‏دوو ناوچەیە لە سەرجەم ناوچەكانی دیكە ئەمساڵ بارانبارین باشتر ‏بووە، تەنانەت ئەمساڵ لە شەش ناوچەی سلێمانی سەروو 300 ملم ‏باران باریوە كە ساڵی پێشوو تەنیا لە بازیان سەرووی 300 ملم باران باریبوو."
 
لێپرسراوی بەشی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بارانبارینی سلێمانی گەیشتووەتە 196.6 ملم كە ساڵی پێشوو 122.3 ملم ‏بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە