بەرگریی شارستانی: تیمی ژێرئاو، پیادە و سەگی راهێندراو بەدوای تەرمی دانەردا دەگەڕێن

08-01-2022
عەدنان رەشید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە رێگەی تیمی پیادە، تیمی ژێرئاو و سەگی راهێنراوەوە لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگ بەردەوامە و دەشڵێت، "لافاوەکە کەند و رێرەوە ئاوییەکانی شێواندووە و قوڕ و لیتەی زۆر کۆبووەتەوە".
 
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رۆژی شەممە 8-1-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر بێ وەستان بەردەوامە. رۆژانی پێنجشەممە و هەیینیش بە درێژایی ئاوی گوێڕ گەڕاین؛ لە گامێشتەپە و شەمشولەش گەڕاین".
 
وەک سەرکەوت کاڕەش ئاماژەی بۆ دەکات، تیمی کەی 9ی زێرەڤانی سەگی راهێنراویان لەگەڵدایە و لەو شوێنانەی کە قامیشەڵان و زەلکاون و شوێنی سەختن، لە گەڕان بەدوای تەرمەکەدا بەردەوامن.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتی: "هەر کەسێک زانیارییمان پێبدات راستەوخۆ دەچین؛ موختاری گوندەکان، بنکەکانی ئاسایش، پۆلیس و هاونیشتمانییانی سنوورەکەمان ئاگادار کردووەتەوە لە بوونی هەر تەرمێک یان سەرەداوێک ئاگادارمان بکەنەوە".
 
سەبارەت بە هۆکاری نەدۆزرانەوەی تەرمی دانەر تاوەکو ئێستا، سەرکەوت کاڕەش گوتی: "لەنێو پاشماوەی کارەساتی لافاودا دۆزینەوەی تەرم ئاسان نییە؛ کەندەکان تێکچوون؛ قوڕ و لیتەی زۆر کۆبووەتەوە؛ ئێمە سێجار چووبووینە ئەو شوێنەی تەرمی ئومێد شامیلی لێ دۆزرایەوە، بەڵام هاونیشتمانییان لەو شوێنەدا و لەکاتی گەڕان بە دوای شتی دیکەدا تەرمەکەیان بینی و ئێمەیان ئاگادارکردەوە".
 
بەرگریی شارستانیی هەولێر بە سێ شێوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگ دەگەڕێن: گەڕان بە پیادە لە دەشتاییەکان و ئەو شوێنانەی قوڕ و لیتەی لێ کۆبووەتەوە؛ گەڕان لە نێو چەم و رووبارەکان لە رێگەی تیمی ژێرئاو؛ گەڕان لەنێو قامیشەڵان و زەلکاوەکان لە رێگەی تیمی کەی9ی سریەی ئەندازیاریی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کە سەگی راهێنراویان لەگەڵدایە.
 
لە لافاوەکەی رۆژی 17-12-2021ی هەولێر 12 کەس گیانیان لەدەستدا، 11 تەرم دۆزرانەوە؛ تاوەکو ئێستا تەرمی دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

هێزەکانی کۆماندۆ: پێشمەرگەیەکی خۆمان بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی راپەڕین دەستگیر کرد

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبار فەیزوڵڵا فەتحوڵڵا محێدین، پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندۆیان دەستگیر کردووە