رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان کەلار – خانەقین دووکەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، د. رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار بە رووداوی راگەیاند: "نزیکەی کاژێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی کەلار – خانەقین روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون."
د. رزگار لەتیف گوتی: "برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشکدان، تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون."
رۆژی 24ـی مانگی رابردووش، لەسەر هەمان رێگەی نێوان کەلار – خانەقین، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ