پێشمەرگە و هاوپەیمانان تاوتوێی خێراترکردنی کارنامەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتەکە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان کۆبوونەوە و تاوتوێی کارنامەی هێزی پێشمەرگە کرا کە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا.
رۆژی پێنجشەممە، 7-12-2023، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بڵاوکردەوە کە بەپێی وەزارەتەکە لە کۆبوونەوەکەدا "کارنامەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و قۆناخەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خرایە بەرباس و هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لە جێبەجێکردنی تەواوی بڕگە و خاڵەکانی ناو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرد."
بەپێی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، بەرپرسی بنکەی ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوبەری جووڵەکانی سەربازی و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان ئامادەی بوون، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاندووە بەردەوامن و هەوڵەکانیان بۆ رێکخستنەوەی هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە چڕکردووەتەوە و خۆشبەختانە هەنگاوی گرنگ و باش نراون و خواستی بەرەوپێشبردنی ئەو پڕۆسەیەش بەردەوامە."
ئەوەشی گوتووە "کە پلانیان بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بەرنامە و بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە هەیە، بۆ ئەوەش پێویستە هەمووان وەکو یەک تیم کاربکەین بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە و بە دامەزراوەیکردنی سەربازییانەی هێزی پێشمەرگە کە هاوتابێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەربازی سەردەم."، وەکو ئەوەی لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە.
شاندی هاوپەیمانان بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە "دڵخۆشی خۆیان بە هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی و رایانگەیاندبەگرنگییەوە لە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی برگەکانی یاداشتنامەکە دەڕوانن ، هاوکات ئاماژەیان بەوەدا کە بەهاوبەشی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ پێشمەرگە دەتوانین خێرایی بە پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان بدەین."
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەگرنگی بەردەوامیی پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و هاوکاری وهەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.
رۆژی چوارشەممە 21-09-2022، لە رێوڕهسمێكدا به سهرپهرشتيى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و به ئامادهبوونى مهسرور بارزانى، سهرۆكوهزيرانى ههرێمى كوردستان؛ سێلێست واڵندهر، ياريدهدهرى وهزيرى بهرگريى ئهمريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێودهوڵهتى؛ جێگرانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان؛ جێگری سهرۆکوهزیرانی ههرێمی کوردستان؛ باڵیۆزی ئهمهریکا له عێراق ياداشتێكى لێكتێگهيشتن لهنێوان وهزارهتى پێشمهرگه و وهزارهتى بهرگريى ئهمريكادا واژۆ كرا.