بەهۆی خواردنی گیایەکەوە 97 مەڕی هاونیشتمانییەک لە ئاکرێ ژەهراویبوون

07-12-2022
هونەر رەشید
چەند مەڕێکی مرداربووی هاونیشتمانییەکە
چەند مەڕێکی مرداربووی هاونیشتمانییەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی کالەسینای سەر بە ئاکرێ 97 مەڕی موختاری گوندەکە بەهۆی نەشارەزایی کەسێک و خواردنی گیایەک، کە خەڵکی سنوورەکە پێی دەڵێن "هەلاڤە" ژەهراویبوون. هاونیشتمانییەکە تاوەکو ئێستا 45 مەڕی سەربڕیوە و، 25 مەڕیشی مرداربوونەوە. هەروەها چەند مەڕێکی دیکەیش نەخۆشن.
 
ئەو رووداوە دوای ئەوە هات کە شوانەکە کەسێکی نەشارەزای لە شوێنی خۆی داناوە، لەوکاتەدا مەڕەکان ئەو جۆرە گیایەیان خواردووە و کەسەکەش بەهۆی ئەوەی شارەزا نەبووە، رێگری لێنەکردوون، بۆیە 97 مەڕی هاونیشتمانییەک ژەهراویبوون.
 
محەممەد ئیبراهیم، موختاری گوندی کالەسینا و خاوەنی مەڕەکان بە رووداوی گوت، "ئێمە دەمانزانی کە خراپە، بەڵام دوێنێ شوانەکە نەچووەتە لایان و شوانێکی دیکەی ناشارەزای لە شوێنەکەی داناوە، ئێمەش کەس ئاگامان لێی نەبووە. من خۆم لە هەولێر بووم. شەوی رابردوو کاژێر 10 هاتینە نێویان و بینیمان ئاوایان لێهاتووە."
 
دوای 15 کاژێر لە رووداوەکە، پزیشکی ڤێتێرنەری ئاگادارکرانەوە، بەڵام پزیشکانی ڤێتێرنەری دەڵێن، ئەوکاتە ژەهر چووبووە نێو گۆشتی مەڕەکان و ئەوان پشتگیری لە خواردنی ئەو گۆشتە ناکەن.
 
محەممەد شاکر، بەرپرسی هۆبەی ڤێتێرنەریی ناحیەی بجیل دەڵێت، ئەگەر زوو چارەسەری ئەو مەڕانە بکرایە، دەیانتوانی رزگاریان بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەنگ ئەوان ئاگادارکرانەوە، بۆیە مەڕەکان ژەهراویببوون. دەشڵێت، لەوە گرنگتر ئەوەیە پێش ئەوەی مەڕەکان ژەهراوی ببن، ڤاکسینیان لێ بدرێت. 
 
ئەو جۆرە گیایەی کە بەهۆیەوە مەڕەکانی ئەو هاونیشتمانییە ژەهراویبوون، کاتێک سەوزە زیان بە ئاژەڵ ناگەیێنێت، بەڵام کاتێک وشکدەبێتەوە، دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ئەو ئاژەڵانەی کە دەیانخۆن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.