شەش قوتابخانە لە حاجیاوا و چوارقوڕنە سێ دەوامییان تێدا دەکرێت

07-12-2022
ئەبوبەکر ئیسماعیل
مامۆستایەک لە پۆلێکدا وانە دەڵێتەوە
مامۆستایەک لە پۆلێکدا وانە دەڵێتەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی زۆریی ژمارەی قوتابییان لە قوتابخانەی مەڵبەندی بنەڕەتی لە چوارقوڕنە، رۆژانە لە سێ کاتی جیاواز سێ دەوامی تێدا دەکرێت. مامۆستایەک دەڵێت، کەمیی کات و زۆریی قوتابییان لە پۆلێکدا، هۆکاری دابەزینی ئاستی زانستیی قوتابییەکانە. هاوکات پەروەردەی راپەڕین دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، دەبێت 50 قوتابخانەی نوێ دروستبکرێت.
 
سەعدیە عەبدوڵڵا، 18 ساڵە مامۆستایە و بە رووداوی گوت، "ژمارەی قوتابییانمان زۆرە. رێژەی وانە گوتنەوەمان لەچاو قوتابخانەکانی دیکە کەمترە، بۆ نموونە تەنیا لەوانەی عەرەبی 40 بۆ 50 وانە لە ساڵەکەدا کەمتر دەخوێنین."
 
لە بەشێکی دیکەی قوتابخانەکانی سنووری راپەڕێن زیاد لە دوو دەوامی تێدا دەکرێت. قوتابخانەی کفرە دۆڵی بنەڕەتی لە حاجیاوا یەکێکی دیکەیە لەو قوتابخانانە و هەزار و 516 قوتابی تێیدا دەخوێنن.
 
ئیسرا جەمیل، قوتابی دەڵێت، "وانەکانمان تەنیا نیو کاژێرە. بەم کاتە کەمە مامۆستاکان ناتوانن بە باشی وانەکانیان بگەیێنن. جگە لەوە دەرگەی پۆلەکان هەمووی شکاون، دەستشۆرییەکانمان وەک پێویست نین. کورسیی دانیشتنەکانمان خراپن. سوپاسی مامۆستاکانمان دەکەین سەرەڕای ئەم هەموو شتانە هاوکارمانن."
 
حوسێن قادر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە باس لەوە دەکات، "ژمارەی قوتابییەکانمان دژیەکی هەیە لەگەڵ شوێنی ئاوخواردنەوە و دەستشۆر و هۆڵی پشوو و، پۆلەکانیان. دەوامێک 550 قوتابی تێدابێت، بەدەیان گرفت دروست دەبێت."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی راپەڕین، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی سێ دەوامی و خراپیی بینا و ئەو قوتابخانەی لە کابینەدان، پێویستیان بە دروسیکردنی 50 بینای قوتابخانەی نوێیە.
 
محەممەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی راپەڕین دەڵێت، "ژمارەی قوتابییانمان زۆرە، تەنانەت لەناو رانیە و قەڵادزێ قوتابخانەمان هەیە لە کابینەدایە. کێشەی بینا یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی کەرتی پەروەردە لە ئیدارەی راپەڕین، هەرچەندە هەوڵدراوە ژوور زیاد بکەین، بەڵام ئەنجامی نەبووە."
 
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕین، نزیکەی 92 هەزار قوتابی لە هەردوو پەروەردەی رانیە و پشدەر لە قۆناخی باخچە تاوەکو قۆناخی ئامادەیی لە 374 ناوەندی خوێندن وانە دەخوێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستیڤن بیتنەر، ‌کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.