ناوچەیەکی پێنجوێن بە درۆن بۆردوومان دەکرێت

07-12-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک بۆردوومانی ناوچەیەکی نزیک لە گوندەکانی شیوگوێزان و تەیمزی سەر بە شارۆچکەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن کرد و هێشتا زیانەکان نەزانران، بەڵام بەپێی گوندنشیانی ئەو دوو گوندە بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە.
 
شەوی چوارشەممە، 7-12-2022، غەریب عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 05:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە درۆنێک شوێنێکی لەنێوان هەردوو گوندی شیوگوێزان و تەیمزی لە نزیک مەرزی سەیرانبەن لە ناحیەی گەرمک بۆردوومان کرد. شوێنەکە پێیدەگوترێت بارخانە کە شوێنێ راگرتنی ئاژەڵانە هەندێکجار کۆڵبەران هێسترەکانیان لەو شوێنە رادەگرن."
 
سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکەش، غەریب عەلی گوتی، "بەدڵنیاییەوە خەڵکی ئەو دوو گوندە پێیانڕاگەیاندووین کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە هیچ کەسێک لەو دوو گوندە نە کوژراوە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە." غەریب عەلی گوتیشی: "ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە دوو خێوەتیشی لێیە و هیچ جووڵەیەکی چەکداریی تێدانییە."
 
لەبارەی سەرچاوەی درۆنەکەش، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک گوتی: "هێشتا دیار نییە ئەو درۆنەی بۆردوومانەکەی کردووە تورکی بووە یان ئێرانی."
 
غەریب عەلی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێش بۆردوومانەکە بە کاژێرێک درۆن بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕواوەتەوە و ئەو گوندنشیانە لەو دوو گوندە کە نزیک پێنج کیلۆمەترێک لە مەرزی سەیرانبەنەوە دوورن بینیویانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.