لە سنووری دهۆک ژن و پیاوێک لەنێو ماڵی خۆیاندا کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە بە رووداوی گوت، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە. سەرچاوەکە بە رووداوی گوت، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ژن و پیاوەکە تەمەنیان 30 و 35 ساڵان بووە.
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، پیاوە کوژراوەکە ناوی جوان رێزانە، خۆی و هاوژینەکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، جوان چەند ساڵێکە لەنێو پەکەکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە فایدە نیشتەجێن.
 
تەرمی دوو هاوژینەکە براوەتە پزیشکی دادی دهۆک و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نارین گوران

ئەمڕۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران دادگایی دەکرێن

لەو تۆمەتنامەیەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئامەد ئامادەکراوە، داوای سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ سالم گوران مامی نارین، یوکسەل ـی دایکی، ئەنەس ـی برای و نەوزاد بەختیار ـی دراوسێیان دەکرێت.