رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: ئەمشەو لە کەرکووک، گەنجێک تەقە لە خوشکەکانی کرد و یەکێکیانی کوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی تشرینی دووەمی 2024، سامان یابە عەلی، گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمشەو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک، کوڕێکی تەمەن 20 ساڵ لەنێو ماڵی خۆیاندا تەقەی لە سێ خوشکی خۆی کردووە، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دووەکەی دیکەش برینداربوون."
کوژراوەکە ناوی روسل سیروان کەمالە و لەدایکبووی ساڵی 2007ـە، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کەرکووک کراوە.
بە گوتەی سامان یابە، "دوو بریندارەکەش یەکێکیان ناوی ئامینەیە کە 13 ساڵە و ئەوەی دیکەش ناوی ئەسیلە کە تەمەنی 20 ساڵە، هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک کراون و تەندروستییان جێگیرە."
هەر ئەمشەو هاووڵاتییەکی دانیشتووی شۆریجە، بەناوی محەممەد سامی محەممەد کە لەدایکبووی 1982ـە، بەهۆی کێشەی زەوی و زار لەلایەن چەند خزمێکی خۆیەوە کوژراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ