رووداو - کەرکووک
لەگوندی باوای سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک بەهۆی کێشەی زەویوزار لە نێوان دوو خانەوادە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کوژراوەکە ناوی (محەممەد سامی ئەحمەد کوردە)یە و جووتیارە، هاوکات لە رووداوەکەدا باوکیشی گوللـە بە قاچی کەوتووە و بریندارە.
محەممەد وەیس، بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەردوو بنەماڵەکە خەڵکی گوندی باوا-ن ،پێش هەفتەیەک هەردوو بنەماڵەکە هاتوونەتە بنکەی پۆلیس و رێککەوتن هەردوولایان زەوییەکە بکێڵن، بەڵام ئەمڕۆ کێشە لەنێوانیان دروست بووە و تەقە کراوە، بەهۆیەوە باوکێک برینداربووە و کوڕەکەشی گیانی لەدەستداوە."
بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان گوتیشی: "بکوژەکان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن، هەڵهاتوون و تائێستا دەستگیرنەکراون."
محەممەد وەیس ئاماژەی بەوەش کرد کە زەوییەکە گرێبەستی کشتوکاڵی لەسەرە و بۆ هیچ لایەک لەو دوو بنەماڵەیە یەکلایی نەبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ