سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران: هەفتەی داهاتوو رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەدرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی 23ـی ئەیلوول نووسراوی بە هەمیشەیی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و بەگوێرەی سەرچاوەیەک، بە ئەگەرێکی زۆر هەفتەی داهاتوو نوسراوەکە واژۆ دەکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رۆژی 23ـی ئەیلوول نوسراوی دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لەسەر ئاستی بەش، رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و چاوەڕێی رەزامەندیی ئەنجوومەنەکە دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەسەر میلاکاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابمەزرێنرێن."
 
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "نووسراوەکە لە بەردەم سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە و بە ئەگەرێکی زۆر دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەن و واژۆ لەسەر دامەزراندنیان دەکرێت."
 
بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە رۆژی 23-09-2024 رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، ئەو سێ یەکەمانەی زانکۆ و پەیمانگەکان لە 22ـی ئاب دا پڕۆسەی بایۆمەترییان کردووە و وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای دامەزراندنی بەهەمیشەییان دەکات.
 
ناردنی ناوی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 28-08-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە بەرهەمی هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتووە؛ وێنە: ئەرشیفی رووداو

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر: بازگەکانی عێراق رێگری لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کوردستان دەکەن

بازرگانانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لە بازگەکانی عێراق لە بەرامبەر ئەوەی رێگەیان پێنادرێت، بارەکانیان بگەیێننە پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاست. بەوهۆیەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانیی هەولێر نامەیەک بۆ سوودانی دەنێرن.