یەکێتیی ئەورووپا: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتووانە و بە رێک‌وپێکی بەڕێوەچوو
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتوو و بە رێک‌وپێکی بەڕێوەچوو.
رادو بوتووم ئەو قسەیەی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد لە هەولێر. گوتیشی، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەوان، پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان مایەی رەزامەندیی ئەوانە و دەستخۆشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و رادو بوتووم، "جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستن و ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان".
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو".
دەقی راگەیێندراوەکە:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2024/11/7، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا له هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له ديدارێكدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز به‌رپرسى نووسینگەی یەکێتيی ئەورووپا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاما‌ژه‌ى به‌وه كرد كه به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه و به رێكوپێكى به‌ڕێوه چووه و مايه‌ى ره‌زامه‌نديى ئه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشیی له هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستن و ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان.
مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.