رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان زاخۆ و دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتووچۆی زاخۆ دەڵێت، رووداوەکە کاژێر 07:00ـی ئێوارە روویداوە.
موقەدەم محەممەد سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و هۆکارەکەی ئەوە بووە شۆفێرەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنوێنییەکانی هاتووچۆ کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری بی ئێم دەبلیو بووە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بە رووداوی گوت، بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە. ئێستا تەندروستییان جێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ