رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژ هەموو کەلێن و قوژبنێکی کامێران دەنگی گۆرانی و مۆسیقای لێ دەبیسترا، چونکە دووەمین فێستیڤاڵی میوزیکی سەرشەقامی گەلانی نێو ئێران لەو شارە بەڕێوەدەچوو. گرووپی بێستوونیش لە کرماشانەوە بەشداری کردبوو و گۆرانی رەسەنی کوردی پێشکێش دەکرد.
لە فێستیڤاڵەکەی ئەم ساڵدا هەشت گرووپ لە سنە، کرماشان، تەورێز، گیلان، گوڵستان و بووشێهر بەشداربوون، میوزیک و ئاوازی کوردی، تورکی، عەرەبی و گیلەکییان پێشکێش کرد بە ئامانجی دڵخۆشکردنی خەڵک و ناساندنی کولتووری میوزیکیی گەلانی نێو ئێران.
میوزیکی سەرشەقام لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نە لەنێو خەڵک و نە لای دەسەڵاتیش، هونەرێکی جێکەوتوو نییە. ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە دەتوانن هاندەر بن بۆ ئەوەی هونەرەکە وەکو خۆی بناسرێت.
دووەمین فێستیڤاڵی میوزیکی سەرشەقامی گەلانی نێو ئێران لە کامێران رۆژی دووشەممە دەستی پێکردووە و دوو رۆژ دەخایێنێت. جگە لەنێو شاری کامێران، لە شارۆچکەی موژژ و گوندی پاڵەنگانیش بەرهەمەکان پێشکێش دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ