لە مێردین هاووڵاتییەکی ئاشووری کوژرا

07-11-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان تەقە لە هاووڵاتییەکی ئاشووری کرا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە شەوی دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023 لە گوندی عەنهلێ سەر بە شارۆچكەی میدیاد-ی مێردین بووە، لەلایەن کەسێک یان کەسانێكی نەناسراوەوە تەقە لە گەڤرییە ئاکگوچ-ی تەمەن 90 ساڵ کرا، کە هاووڵاتییەکی ئاشوورییە.
 
دوای رووداوەکە، گەڤرییە ئاکگوچ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
گەڤرییە ئاکگوچ شەوی رابردوو کاتێک لەگەڵ هاوژینەکەی لە میوانداری دەگەڕایەوە، هێرشی کرایە سەر و تەقەی لێکرا.
 
لە هێرشەکەدا ئاکگوچ بە سەختی بریندار بوو و لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە میدیاد و نەشتەرگەریی بۆ کرا. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، گەڤرییە ئاکگوچ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاکگوچ لە ئەوروپا دەژی و ماوەیەک پێش ئێستا گەڕاوەتەوە و لە ئیستەنبووڵ نیشتەجێ بووە. بەم دواییە بۆ بینینی کەسوکارەکەی چووەتە میدیاد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.