جووتیارانی هەریر و باتاس گلەییان لە گرانیی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی چاندنی گەنم هەیە

07-11-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
جووتیارێک لە دەشتی هەریر و باتاس سەرقاڵی چاندنی زەوییەکەیەتی بە گەنم
جووتیارێک لە دەشتی هەریر و باتاس سەرقاڵی چاندنی زەوییەکەیەتی بە گەنم
A+ A-
 
رووداو - سۆران

نەجات مەحموود کە جووتیارێکی دەشتی هەریر و باتاسە، چیدی چاوەڕێی حکومەتی نەکرد و بنەتۆوی لە بازاڕ کڕی و دەستی بە کێڵان و چاندنی گەنم کردووە و دەڵێت، تاوەکو ئێستا حکومەت بنەتۆی پێنەداون.
 
نەجات مەحموود، جووتیار دەڵێت، "نە بنەتۆو هەیە، نە سەماد و نە گازوایل، هەموو ئەوانە گرانن و پێداویستیی سەرەکی چاندنی گەنمن، بۆ فەلاحیش دەرناچێت خۆی هەموویان بکڕێت و تائێستا وەزارەت نبەتۆوی پێنەداوین."
 
چاندنی گەنم لە باشووری کوردستان زیاتر پەیوەستە بە رێژەی بارانبارین، نزیکەی 20 ملیمەتر باریووەو ئەو زەویانەی شۆو کراون کاتی چاندنیانە. حکومەت بنەتۆوی بە جووتیاران نەداوە، گرانیی پەینی کیمیاوی و گازوایلیش بووەتە بەربەست لەبەردەم چاندنی ئەو زەویانەی بە بەیار ماونەتەوە.
 
دەشتی بیتوێن و پشدەر رووبەرەکەی 170 هەزار دۆنم زەویی شیاوی چاندنی گەنمە؛ نزیکەی 30 ملیمەتر بارانی لێ باریوە، بەڵام خەتێکی جووتی لێنەکراوە و سەرتاپای بەیارە.
 
ئیبراهیم خدر، جووتیار دەڵێت، "شت لە کاتی خۆیدا نەبێت سوودی نییە، بە درەنگەوە سەماد یان بنەتۆوت پێ بدات، هەقە مانگێک پێش پەڵە ئەو پێداویستییانەمان پێ بدرێن."
 
هەرچەندە نرخی بنەتۆی حکومەت هەمان نرخی بازاڕە، بەڵام جووتیاران بڕوای زیاتریان بەو گەنمەیە کە لە تاقیگەکانی حکومەت پشکنینیان بۆ کراوە.
 
خالید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی راپەڕین دەڵێت، "ئێستا ئێمە لە قۆناخی ناونووسکردنی جووتیارانداین تاوەکو بزانین کێ ئامادەیە بنەتۆو وەربگرێت و زەوییەکانی بچێنێت، بێگومان حکومەت بە نرخی پاڵپشتیکار بنەتۆو بە جووتیاران دەدات."
 
جووتکردنی جووتیاران ناچارییە، بەڵام وەکو ساڵان لەگەڵ چاندن پەینی کیمیاوی لە زەویەکانیان نادەن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر بڕشتی بەرهەمی ساڵیان دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی باخچەی ساوایانی بەیبوون.

لە ئێلیهـ دوای دانانی قەییوم مامۆستایانی کوردیی باخچەیەکی ساوایان وازدەهێنن

لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.