حکومەت بنەتۆو بە کەمتر لە نرخی بازاڕ دەداتە جووتیاران

07-11-2021
سۆران حوسێن
نیشانەکردن جووتیاران گەنم بنەتۆو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بڕیاریان داوە بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆو بۆ 530 هەزار دینار بۆ جووتیاران. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێریش دەڵێت، ئەو گەنمە لە بازاڕەکاندا تۆنی بە ملیۆنێک دینارە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە 07-11-2021 بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو "وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ لەپێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتیی راستەوخۆی جووتیاران و بە مەبەستی دابینکردنی بنەتۆوی گەنم لە تەرزی بەبڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆو بۆ 530 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک".
 
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەکە بە چاودێریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەکرێت.
 
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای هەولێر، رۆژی یەکشەممە 07-11-2021 بە تۆڕی میدیایی روودای گوت، بۆ سنووری پارێزگای هەولێر هەزار و 45 تۆن گەنم دانراوە و گوتیشی "ئەوە بەشی هەموو جووتیارانی سنوورەکەمان ناکات".
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای هەولێر دەشڵێت، نرخی ئەو گەنمە لە ناوخۆ و دەرەوەشدا لە ملیۆنێک دینار کەمتر نییە و "حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی پارەیەکی زیاتری بەو گەنمە داوە و بە کەمتر دەیفرۆشێتەوە بە جووتیاران، بە شێوەیەک کە 30%ی پارەکەی حکومەت دەیدات و جووتیاران تەنیا 530 هەزار دینار دەدەن بۆ تۆنێک".
 
لەبارەی ئەوەی کە چۆن دابەشی دەکەن بەسەر جووتیاراندا و چی دڵنیاییەکیان دەوێت گەنمەکە لە بازاڕەکاندا نەفرۆشرێتەوە، هێمن سەید موراد باسی لەوە کرد، ئەو جووتیارانەی زەوییەکانیان ئاویان هەبێت، هەروەها ناوی لای ئەوان تۆمارکرابێت، گەنمیان پێدەدرێت؛ گوتیشی، "دەزانین گەنم دەدەینە کێ، ئەوانەی ساڵانێکە کارمان لەگەڵدا دەکەن و خزمەتی زەوییەکانیان دەکەن گەنمیان پێدەدەین؛ گەنم دەدەینە ئەوانەی دڵنیاین نایفرۆشنەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.