ئەمشەو رووداو The Cv پەخش دەكات

رووداو - هەولێر

یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو بەرنامەی The Cvیە، کە تێیدا ژمارەیەک لە کچ و کوڕی لاوی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان پێشبڕكێ دەكەن بۆ ئەوەی بەهرە و تواناکانی خۆیان نیشانبدەن.

براوەی بەرنامەکە ئۆتۆمبێلێکی وەک خەڵات پێدەدرێت و لە یەکێک لە کۆمپانیاکان مانگانە بەبڕی 2 هەزار و 500 دۆلار دادەمەزرێت، ئەم بەرنامەیە لە 14 ئەڵقە پێکدێت و ئەڵقەی یەکەمی The Cv ئەمشەو کاژێر 10:05 خولەک بە کاتی هەولێر پەخشدەکرێت.