دەڤەری سۆران.. بەهۆی نەبوونی بەنداو ساڵانە بڕێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەچێت
رووداو - رواندز
دروستكردنی بەنداو لەشوێنێكی وەك رواندز بەتێچووی كەمتر دروستدەكرێ، گەرچی دوو ساڵ بەرلەئێستا بڕیاری دروستكردنی بەنداوێكیشی لێدراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردن.
ساڵانە بەهۆی بارینی بەفر و باران ئاوێكی زۆر لەوناوچانە بەفیڕۆ دەڕوا، جگەلەوەش بەگشتی ئەو دەڤەرە پشت بەسەرچاوە ئاوەكانی نێوەخۆی باشووری كوردستان دەبەستێ، لە كانی و كارێز، كە لەهەندێك ناوچەدارووباریان دروستكردووە، وەك شارەزایانی ئەو بوارەش باسی لێدەكەن، جگە لە سوودەكانی گلدانەوەی ئاو بۆ کەرتی كشتوكاڵ و سامانی ماسی، دەشێ ببنە سەرچاوەی داهاتێكی باش لە بواری گەشتیارییەوە بۆ ناوچەكە و باشووری كوردستان.