بەربژێرێکی سەربەخۆ: دەربچم زەوی بۆ گۆڕ دابەش دەکەم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەربژێرێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەگەر خەڵک دەنگی پێبدەن و ببێتە پەرلەمانتار، پلان و بەرنامەی هەیە کە پارچە زەوییەک بۆ گۆڕ، بۆ هەموو خێزانێک دابین دەکات. ئەو بەربژێرە ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆژەی بۆ هەرزانکردنی بەنزینیش هەیە.
 
رۆژی دووشەممە، هیمداد سەلیم، بەربژێری سەربەخۆ لە بازنەی پارێزگەی هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەگەر دەنگدەران متمانەم پێبکەن و دەنگم پێبدەن، پارچە زەوییەک بۆ گۆڕ دەدەمە هەموو خێزانێک".
 
هیمداد سەلیم دەڵێت: "لە پرۆژەکەمدا دابینکردنی زەوی گۆڕستان بۆ هەموو خێزانێک بەبێ جیاوازی هاتووە، چونکە منیش تاکێکم لەم کۆمەڵگەیە و دەزانم خەڵک ئێستا زۆر بە زەحمەت پارچە زەوییەکیان بۆ گۆڕ دەستدەکەوێت".
 
بەگوێرەی پرۆژەکەی هیمداد سەلیم، پارچەیەکی 12 مەتری بۆ هەر خێزانێک دابین دەکات، کە ژمارەیان لە دوو کەس بۆ چوار کەس بێت. پارچەیەکی 16 مەتری بۆ ئەو خێزانانەی ژمارەی ئەندامانیان لە چوار بۆ شەش کەسە. پارچەیەکی 20 مەتری بۆ ئەو خێزانانەی لە شەش بۆ هەشت کەسە. هیمداد دەڵێت، "متمانەم پێبکە قاچت لە پەرلەمانە".
 
ئەو بەربژێرە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 46 ساڵە، خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە. ئەو دەڵێت، "بێجگە لەو پڕۆژەیە، چوار پرۆژەی دیکەم هەیە تاوەکو ئەگەر سەرکەوتم بۆ پەرلەمان کاریان لەسەر بکەم".
 
هیمداد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پرۆژەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری هەبووە. دەڵێت، "کاردانەوە و کۆمێنتی زۆر هاتوون و کاردانەوەکانیش ئەرێنی و نەرێنی بوون، یەکێک لە کۆمێنت بۆی نووسیووم، زەوی بۆ زیندووەکان نییە، جا نۆرەی مردووەکانە".
 
پرۆژەکانی دیکەی بریتین لە هەرزانکردنی بەنزین بە رێژەی لەسەدا 35 بۆ 45، هەروەها زیادکردنی ژمارەی بەنزینخانەی تایبەت بە تاکسی و بەرزکردنەوەی ئۆکتانی بەنزین تاوەکو هیچ بەنزینێک ئۆکتانەکەی لەسەدا 95 کەمتر نەبێت. 
 
پرۆژەی سوودوەرگرتن لەو پارەی پاشەکەوتەی لای حکومەتە و بەوەی ئەو پارەیەی هاووڵاتیان لەبری کرێی کارەبا و ئاو و هاتووچۆ، لە پاشەکەوت بدرێن. لەگەڵ دابینکردنی پاس و تاکسی بۆ هاتووچۆی قوتابیانی دوورە دەست و کەمدەرامەت. لەگەڵ ئەوەش لێخۆشبوونی پێشمەرگە لە کرێی پسوولەی نەخۆشخانە و پارەی پشکنین و نەشتەگەرییەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان، هەرێمی کوردستان و عێراق لە گردی زەرگەتە.

کارنامەی هەڵبژاردنی گۆڕان زیاتر دواکەوت

دوای 12 رۆژ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان کارنامەکەی بڵاونەکردووەتەوە. سەرۆکی لیستی گۆڕان لە سلێمانی دەڵێت "بەهۆی ئەم دۆخەی گۆڕان تێیکەوت، بڵاوکردنەوەی کارنەماکە دواکەوت".