لە رووداوێکی هاتووچۆدا باوکێک و دوو کوڕی گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ناحیەی زێلکان لە قەزای شێخان، باوکێک و دوو کوڕی گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ناحیەی کەلەکچین.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە: مامۆستا فوئاد، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە شێخان لەگەڵ دوو کوڕی بەناوەکانی ئەحمەد و نێچیرڤان.