5600 دەنگدەری تایبەت ئەرکیان لە دەرەوەى سنوورى هەرێمى کوردستانە

56 خولەک له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
دەنگدانى تایبەتى هەڵبژاردنى پەرلەمان دەریخست 2.5%ى هاونیشتمانیانى دەنگدەرى تایبەت لە دەرەوەى سنوورى کارگێڕيى هەرێمى کوردستانن؛ 1.3% یان لە بەغدان.
 
بە گوێرەى ئامارى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ دەنگدەرانى تایبەتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، 215 هەزار و 960 هاونیشتمانى هەرێمى کوردستان لەسەر هێزە ئەمنییەکانى حکومەتى فیدڕاڵین و بەشدارى ئەو دەنگدانە دەکەن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
لەو ژمارەیە 210 هەزار و 360 دەنگدەرى تایبەت ئەرکیان لە چوار  پارێزگاکەى هەرێمى کوردستانە، کە چوار بازنەى هەڵبژاردنن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، زۆرترینی 89.7 هەزاریان لە بازنەى هەولێرن.
 
5600 هاونیشتمانى هەرێمى کوردستان مووچەیان لەسەر هێزە ئەمنییەکانى حکومەتى فیدڕاڵییە و لە دەرەوەى سنوورى کارگێڕیى هەرێمى کوردستان کاردەکەن، کە دەکاتە 2.5%ى تێکڕاى دەنگدەرانى تایبەت، کە دەتوانن بەشداربن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرىی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو هاونیشتمانییانەى هەرێمى کوردستانن کە لە پارێزگاکانى عێراقن، سەر بە هێزەکانى سوپا و پۆلیسن و مووچەیان لەسەر حکومەتى فیدڕاڵییە.
 
سەگڤان سندى گوتى، "دوو فەوج کە سەرجەمیان کوردن، پەرلەمانى عێراق و سەرۆکایەتیى کۆمار دەپارێزن".
 
زۆرترین هاونیشتمانى کە دەنگدەرى تایبەتن لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان، لە سنوورى بەغدان کە دوو هەزار و 847 دەنگدەرن، کە دەکاتە 1.3%ى تێکڕاى دەنگدەرانى تایبەتى هەرێمى کوردستان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
لەدواى بەغدا، پارێزگای نەینەوا بە پلەى دووەم دێت، کە هەزار و 38 هاونیشتمانى هەرێمى کوردستان لە ریزى هێزە ئەمنییەکانى سنوورى ئەو پارێزگایەن، کە دەکاتە 0.4ـی تێکڕاى دەنگدەرانى تایبەت.
 
دەنگدەرانى دیکەى تایبەت کە هاونیشتمانى هەرێمى کوردستانن، لە کەرکووک، دیالە، ئەنبار، سەلاحەدین، واست-ن؛ سەگڤان سندى دەڵێت، "ئەو کارمەندە کوردانە لەو پارێزگایانە زیاتر گرتووخانەکان دەپارێزن، چونکە بێ لایەنانە مامەڵە دەکەن".
 
دەنگدانى تایبەت بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 18ى تشرینى یەکەم دەکرێت بەر لە دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.
کاخەزى دەنگدانى تایبەت جیاوازە لە کاخەزى دەنگدانى گشتى، جگە لە بژاردەى نیشانى لیست و بەربژێر، بژاردەى بازنەى هەڵبژاردنیشی تێدایە، کە دەبێت دەنگدەرى تایبەت لە هەر کام لەو پارێزگایانەى عێراق نیشانى بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان.

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: هیچ هەوڵێک نییە بۆ کۆبوونەوەی دوو بەرە جیاوازەکەی گۆڕان

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، نزار مه‌حموود ساڵح، ئەندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەسەر کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید تووڕە نەبووین تاوەکو ئاشتمان بکەنەوە، بەڵکو کێشەی بیروبۆچوونە، ئەوان دەیانەوێت لە دەرەوەی یاسا کاربکەن، دەستنیشانکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەو میکانیزمە یاسایی نییە و بەپێی دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەکە، پێویست بوو رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەنێو جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرێت."