لە زاخۆ هەشت لیست کێبڕكێی تووند دەکەن

8 خولەک له‌مه‌وپێش
غەریب مەجید
پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوەندی شاری زاخۆ.
پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوەندی شاری زاخۆ.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەشت لیستی جیا، 24 بەربژێر بە درووشمی جیا بەشدارییان لە هەڵبژاردن دا کردووە. 
 
پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم کەرنەڤاڵی جەماوەری لە زاخۆ رێکخست و دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەو ئیدارەیە کرد. 
 
پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 10 بەربژێری هەیە. کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ شەو و رۆژ دەگەڕێن بۆ بڵاوکردنەوەی درووشمی ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری. 
 
شەریف شەریف، بەربژێری پارتی لە بازنەی دهۆک دەڵێت: "بانگەشە لە شاری زاخۆ هەر وەکو پێشترە، چونکە شاری زاخۆ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەناسرێت. بۆیە پێموایە، لە زاخۆ، بانگەشە بانگەشەی پارتییە. رکابەریش هەن، بەڵام بەوجۆرە نییە." 
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش لە سۆشیاڵ میدیا و میدیای خۆی زۆرترین رەخنە ئاراستەی پارتی دەکات. بە سێ بەربژێر و بە دروشمی "ئیتر بەسە" رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەک لە زاخۆ دەکات. 
 
ئیسلام کەشانی، بەربژێری یەکگرتوو لە بازنەی دهۆک دەڵێت: "پشکی شێر لە رکابەریی ئەوان لەگەڵ بەربژێرانی یەکگرتووە. ترسی ئەوەیان هەیە کە یەکگرتوو جەماوەرێکی باشی هەیە. وەڵامدانەوەی خەڵک بۆی زۆرە. ئەم هەڵبژاردنە لە هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە جیاوازە، بۆیە لایەنی دەسەڵاتیش بەتووندی هاتووەتە سەر هێڵ لەپێناو ئەو دەنگانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەدەستیداون." 
 
لیستی هەڵوێستیش، بە سەرۆکایەتیی عەلی حەمەساڵح کە جاری یەکەمە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکە دا دەکات، دوو بەربژێری لە زاخۆ هەن. بەبێ ئەوەی کەرنەڤاڵی جەماوەیی هەبێت، بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەنێو بازاڕ دا دەگەڕێت. 
 
خورشید فەرەج، بەربژێری رەوتی هەڵوێست لە بازنەی زاخۆ دەڵێت: "ئەگەر وەکو ئۆپۆزیسیۆن توانیمان زۆرینەی کورسیی پەرلەمان بەدەستبهێنین و حکومەت پێکبهێنین، شتێک دەکرێت لە خەیاڵی خەڵکیدا نەبێت لە چوار ساڵی داهاتوو." 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان.

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: هیچ هەوڵێک نییە بۆ کۆبوونەوەی دوو بەرە جیاوازەکەی گۆڕان

ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، نزار مه‌حموود ساڵح، ئەندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەسەر کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید تووڕە نەبووین تاوەکو ئاشتمان بکەنەوە، بەڵکو کێشەی بیروبۆچوونە، ئەوان دەیانەوێت لە دەرەوەی یاسا کاربکەن، دەستنیشانکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەو میکانیزمە یاسایی نییە و بەپێی دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەکە، پێویست بوو رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەنێو جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرێت."