ئاسایشی هەرێم ڤیدیۆی ساتی 'تیرۆرکردنی' نیاز دەرگەڵەیی بڵاودەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی وردەکاریی لێکۆڵینەوەی "تیرۆرکردنی" نیاز دەرگەڵەیی بە بەڵگە ڤیدیۆیەک بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.
 
نیاز جەلال بەگ، تەمەن 70 ساڵ و ناسراو بە نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی بوو. دووجار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی 11 منداڵ بوو. شەوی هەینی، 18-8-2023 لەنێو باخەکەی خۆی لە رانیە کوژرا. 
 
لەو بارەیەوە، دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوە دەکات، سێ تۆمەتبار "لە هەولێرەوە لە سنووری گوندی بێستانەوە خۆیان گەیاندووەتە شوێنی رووداوەکە و پاش دڵنیابوونەوە لەوەی نیاز دەرگەڵەیی بەتەنیایە (دوو) لە تۆمەتباران بەپیادە لە بەشی پشتەوە (تەلی سیاجی) باخەکە دەبڕن و یەکێک لە تۆمەتباران دەچێتە ژوورەوە و ئەوەی دیکەیان لە دەرەوەی باخەکە چاودێریی دەکات." 
 
دەشڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان، "تەنیا شوێن پێی یەک تۆمەتبار پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەکاتی هەڵگرتنەوەی شوێن پێیان بەدیواری باخەکەدا دەمێنێتەوە و بەچەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ، لەگەڵ بینینی (نیاز دەرگەڵەیی) لەناو ماڵەکەی (5) فیشەک دەتەقێنێت و (3) فیشەک بەر سەری (نیاز دەرگەڵەیی) دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەهیدبوونی." 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێم وردەکاریی رووداوەکە بەمشێوەیە باس دەکات: 
 
دوای ئەوەی لە شەوی 18ـی ئابی 2023 شەهید نیاز دەرگەڵەیی سەردانی باخەکەی دەکات لە باشووری قەزای رانیە (لەکانی قوڵکە)ی سەر بە شارەدێی (بۆسکێن) کە دەکەوێتە نزیک دەریاچەکە، لەلایەن سێ تۆمەتبار چاودێری ورد دەکرێت و لە کردەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دا کاژێر 8:40ی شەو نیاز دەرگەڵەیی لەناو باخەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ (کاتم صوت) تیرۆر دەکرێت.
 
تۆمەتباران هەمان رۆژ 18ی ئابی 2023 کاژێر 4:26ی پاشنیوەڕۆ لە رێگای گوندی (بێستانە)ی سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێگەی دێگەڵەدا، بە ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس رەنگ سپی) هەڵگری تابلۆی ژمارە 227778 عێراق_ هەولێر (جام رەش) بەڵام لە بنەڕەتدا ژمارەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەیە و بەنایاسایی بۆ ئەم تاوانە بەکارهێنراوە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ (فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی)لە رێگای تەقتەق-کۆیە بە چیای هەیبەت سوڵتان بەرەو رێگای هیزۆپ و پاشان لە شارۆچکەی چوارقوڕنەوە بە ئاڕاستەی شوێنی رووداوەکە دەڕۆن، تۆمەتباران بە سوود وەرگرتن لە رێگا لاوەکییەکان دەچنە شوێنی رووداوەکە.
 
تۆمەتباران کاژێر 6:32ی ئێوارە لە نزیکەوە بە وردی چاودێریی باخەکە دەکەن، لە وردەکاریی لێکۆڵینەوە و گرتەکانی کامێرای چاودێری دەردەکەوێت سێ تۆمەتبار لە هەولێرەوە لە سنووری گوندی بێستانەوە خۆیان دەگەیێننە شوێنی رووداوەکە و پاش دڵنیابوونەوە لەوەی نیاز دەرگەڵەیی بەتەنیایە (دوو) لە تۆمەتباران بەپیادە لە بەشی پشتەوە (تەلی سیاجی) باخەکە دەبڕن و یەکێک لە تۆمەتباران دەچێتە ژوورەوە و ئەوەی دیکەیان لە دەرەوەی باخەکە چاودێریی دەکات. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان تەنیا شوێن پێی یەک تۆمەتبار پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەکاتی هەڵگرتنەوەی شوێن پێیان بەدیواری باخەکەدا دەمێنێتەوە و بەچەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ، لەگەڵ بینینی (نیاز دەرگەڵەیی) لەناو ماڵەکەی (5) فیشەک دەتەقێنێت و (3) فیشەک بەر سەری (نیاز دەرگەڵەیی) دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەهیدبوونی و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتباران بەپیادە بەئاڕاستەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵدێن کاژێر 8:45ی شەو بەخێراییەکی زۆر شوێنی رووداوەکە جێدەهێڵن و  بەنزیکەی(800)م ئۆتۆمبێلەکەیان لەباخەکەوە دوورە و بەهەمان وردەکاریی رێگە لاوەکییەکانی هاتنیان هیزۆپ-هەیبەت سوڵتان -کۆیە خۆیان دەگەیەننە گوندی بێستانەی سنووری پارێزگای هەولێر و دەگەڕێنەوە.
 
بەهۆی بەردەوامیی بەدواداچوونەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و پاراستنی رەوتی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی رانیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی) بەمادەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و وردەکاری بەڵگەڤیدیۆی تاوانەکە ئێستا لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاودەکرێتەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم کەیسە بەردەوامە.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاردۆ محەممەد، رێکخەری ژووری پەرلەمان و حکومەتی بزووتنەوەی گۆڕان.

کاردۆ محەممەد: گۆڕان دوای هەڵبژاردن دەبێتە ئۆپۆزسیۆن

رێکخەری ژووری پەرلەمان و حکومەتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دوای هەڵبژاردن، بزووتنەوەی گۆڕان هەر ئەنجامێک بەدەستبێنێت، دەبێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری حکومەت ناکاتەوە.