35 بەربژێر پێشتر لە خولێک یان زیاتر پەرلەمانتار بوون
رووداو دیجیتاڵ
35 بەربژێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشتر لە خولێک یان زیاتر پەرلەمانتار بوون.
بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاریی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان "35 پەرلەمانتاری خولەکانی پێشوو، خۆیان بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە."
زۆرترینیان لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
ژمارەی ئەو بەربژێرانەی حیزبەکان کە لە خولەکانی پێشوودا پەرلەمانتاربوون بەم شێوەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان: حەوت بەربژێر
ئەیاد حاجی نامیق، لە خولی یەکەم لەسەر لیستی یەکێتی پەرلەمانتار بوو، بۆ ئەم خولە لەسەر لیستی پارتی بەربژێرە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: حەوت بەربژێر
زیکری ئەحمەد ئیسماعیل، لەم خولە لەسەر لیستی بەرەی گەل بەربژێرە.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: چوار بەربژێر
بزووتنەوەی گۆڕان: سێ بەربژێر
بەڵام بۆ ئەم خولە عەلی حەمەساڵح، وەکو سەرۆکی لیستی هەڵوێست بەربژێرە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: دوو بەربژێر
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: دوو بەربژێر
بەرەی تورکمانی: دوو بەربژێر
بەربژێرانی تورکمان
مونا نەبی قەهوەچی، لە خولی چوارەم لەسەر لیستی پێشکەوتنی تورکمان و لە خولی پێنجەم لەسەر لیستی پارتی چاکسازیی تورکمان پەرلەمانتار بوو. لەم خولەدا وەکو تاک لەسەر پێکهاتەی تورکمان خۆی بەربژێر کردووە.
ئازاد ئەکرەم بەهرام، لە خولی پێنجەم لەسەر لیستی میللـەت پەرلەمانتار بوو، بۆ ئەم خولەش وەکو تاک لەسەر پێکهاتەی تورکمان خۆی بەربژێر کردووە.
محەممەد سەعدەدین شوکر، لە خولی پێنجەم لەسەر لیستی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پەرلەمانتار بوو، بۆ ئەم خولەش وەکو تاک لەسەر پێکهاتەی تورکمان خۆی بەربژێر کردووە.
بزووتنەوەی ئیسلامی:
لەیلا عەلی عەبدولعەزیز، لە خولی پێنجەم لەسەر هەمان لیست پەرلەمانتار بوو.
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان:
بەڵێن عەبدوڵڵا مەحموود، لە خولی دووەم لەسەر لیستی زەحمەتکێشان پەرلەمانتار بوو، بۆ ئەم خولەش لەسەر لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کە پێکدێت لە 'حیزبەکانی زەحمەتکێشان، شیوعی و سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان' خۆی بەربژێر کردووە.