کەمپی مەخموور بە دوو مووشەک کرایە ئامانج و قوربانی هەن

رووداو دیجیتاڵ

کەمپی مەخموور ئێوارەی ئەمڕۆ بە دوو مووشەک کرایە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گیانلەدەستدان و بریندار هەن.
 
مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە هەولێر گوتی مووشەکەکان لە نزیک مزگەوتی 'سەمتا دوو' لە مەخموور کەوتوون، لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 'کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن'.
 
پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی ئێستا 'کەمپی مەخموور بەڕووی هێزە ئەمنییەکان و رۆژنامەڤانانیش داخراوە و رێگە نادەن کەس بچێتە نێوییەوە.'