بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە ئاکرێ لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی زیاتر لە دوو هەزار لە دەروێشانی تەریقەتی قادری ئامادەبوون، زیکر و حەڵقەیان بەست و حاڵیان گرت.
دەروێشانی سەرتاسەری عێراق بەشداربوون و بەشێکیش لە دەروێشان لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی تەکیەکەیان کردبوو.
هەموو ساڵێک بەشێک لە خەڵکی باشووری کوردستان لەنێو نزیکەی پێنج هەزار مزگەوت بە خوێندنەوەی مەولوود و سروودی ئایینی و بەخشینەوەی شیرینی، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکەنەوە.