رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامی راگەیاند و هۆکارەشی بۆ دواکەوتنی مووچە گەڕاندەوە.
عومەر محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا دەوام نەکات و ئەمڕۆش چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم دەرگای داخست، چونکە نزیکەی 50 رۆژە مووچە وەرنەگیراوە.
مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریانداوە تاوەکو مووچەیان پێنەدرێت، دەست بە دەوام نەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ