دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل داخرا

07-10-2015
محەممەد ئیسماعیل
نیشانەکردن ئیبراهیم خەلیل
A+ A-

رووداو - زاخۆ

سەرچاوەیەک لە سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی قەدەخەی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرناخ، سنووری ئیبراهیم خەلیل بەڕووی هاتوچۆکەراندا داخرا.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێرانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کردنەوەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دەکەن.

یەکێک لەو شۆفێرانەی باکووری کوردستان، کە هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ تورکیا بە رووداوی گوت: "لەم چەند مانگەی دواییدا ئەوە بۆ چەندەمین جارە سنوورەکە دادەخرێت. ژیانی رۆژانەی ئێمە لەسەر ئەم سنوورەیە و ناوە ناوە بە رووماندا دادەخرێت."

خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، یەکێکە لە خاڵە سنوورییە گرینگەکانی باشووری کوردستان، کە باشووری کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 رۆژانە لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە  بەمەبەستی کاروباری بازرگانی خەڵکانێکی زۆر بەمەبەستی گەشتیاری و سەردانکردن هاتووچۆ دەکەن و لە کاتی چوونیان بۆ تورکیا، ئاستەنگ و گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت لە کاتی زۆر مانەوەیان، ئەمەش شۆفێران و هاونیشتمانیانی دڵگران کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە