تەرمی هاونیشتمانییەک لە حەوزێکی ماسیدا دۆزرایەوە

رووداو دیجیتاڵ 

تەرمی هاونیشتمانییەک لە حەوزێکی ماسیی نزیک ناحیەی تەقتەق دۆزرایەوە. تەندروستیی کۆیە دەڵێت، بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

هاونیشتمانییەکە ناوی دلێر بەهادینە و تەمەنی 30 ساڵە و پۆلیس بووە لە بەرگری و فریاکەوتن. شەوی رابردوو کەوتووەتە نێو حەوزی ماسییەوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
هاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو هاونیشتمانییە خۆیان حەوزی ماسییان هەبووە و لە حەوزەکەدا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە باوکی سێ منداڵە. پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.