کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: هەوڵدانمان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەستیپێکردووە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش هاوتای عێراق بکرێت.
 
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەوڵەکانیان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی عێراق دەستپێکردووە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان گوتیشی، بڕیار بوو شاندێکیان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بوو شاندی حکومەتی عێراق بە بەشداریی وەزیری دارایی دێتە هەرێمی کوردستان، ئیدی پلانەکە گۆڕدرا و لێرە لەگەڵیان ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ رووداو، ئێستا نزیکەی 76 هەزار هاونیشتمانی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن.
 
ئێستا مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەگەر هیچ مووچەیەکی دیکەی نەبێت 150 هەزار دیناری مانگانەیە و ئەگەر مووچەیەکی دیکەی هەبێت 100 هەزار دینارە. ئاریان ئەحمەد دەڵێت، "هاوتا بکرێت مووچەکەیان دەبێتە 250 هەزار دینار. لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی خێزان و ئەندامانی خێزانەکە بڕە پارەیەکی دیکەیان پێ دەدرێت".
 
هەوڵەکە لەکاتێکدایە، ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق کرا و مووچەی مانگی حەوتیان بە هاوتاکراوی وەرگرت.
 
پێشتر کەمترین مووچەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینار بوو، بەڵام دوای هاوتاکردن کەمترینی بووە 500 هەزار دینار لەگەڵ 100 هەزار دیناری زیادەش هەیە کە ماوەیەکە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زیادیکردووە.
 
سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جگە لە پلە باڵا و تایبەتەکان، بەرزترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان 918 هەزار دیناربوو، دوای هاوتاکردن لانیکەم بووە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار و بەشێکیشیان بووە ملیۆنێک و 800 هەزار دینار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی قوتابییان لەکاتی چوونە قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک: 20 بۆ 30 قوتابخانە سێ دەوامین

کامەران عەلی گوتی ''هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن کتێبی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ شاری کەرکووک نارد. ئەم هەفتەیەش نزیکەی هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژمان بۆ دامەزراوە.''