لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ شەش کەس گیانیان لەدەستدا

07-09-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
 
یەکێک لە رووداوەکان لەسەر رێگەی تیکاب - فەیزئاوا و رووداوەکەی دیکەش لەسەر رێگەی مهاباد - ورمێ روویداوە.
 
حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوول لە 10 کیلۆمەتری رێگەی تیکاب - فەیزئاوا لە باشووری ئەو پارێزگایە سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیانداداوە و بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون.
 
حەمید مەحبووبی گوتی، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتنیان ناردووەتە شوێنەکە و تەرمەکان و بریندارانی رووداوەکەیان گواستوونەتەوە نەخۆشخانە.
 
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ هەروەها دەڵێت، لە رووداوێکی دیکەدا لەسەر رێگەی مهاباد - ورمێ، بارهەڵگرێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405دا کێشا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە