گەشتیارێک لە دووکان خنکا

07-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن خنکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی شارستانی سلێمانی رایگەیاند شەوی رابردوو گەشتیارێکی عەرەب لە ئاوی دووکان خنکاوە، دەشڵێت "تیمەکانمان بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن."
 
رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەبارەی رووداوی خنکانی گەنجێک لە ئاوی دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو گەنجە گەشتیارێکی عەرەبە و لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی هاتبوونە قەزای دووکان، شەوی (6-9-2023) چووەتە نێو ئاوەکەوە بۆ مەلەکردن، بەڵام خنکاوە."
 
رائید ئارام عەلی گوتیشی "هێشتا تەرمی گەشتیارەکەمان نەدۆزیوەتەوە و تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا."
 
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی 10ـی مانگی ئابی ئەمساڵ 61 کەس لە سنووری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکانییانەوە لە ئاودا خنکاون، زۆرترین خنکان لە پارێزگای هەولێر، پاشان دهۆک، دواتر سلێمانی و هەڵەبجە دێن. 
 
بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 77 کەس لە ئاودا خنکابوون، لە ماوەی چوار ساڵیشدا واتە لە ساڵی 2018 بۆ 2022، 400 کەس لە ئاودا خنکاون و 250 کەسیش رزگار کراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافییەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی لە 13 بۆ 5 ملیار دینار دابەزی

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو زیاتر بوو لە 13 ملیار دینار.