لە گوندێکی شێخان تانکی بەسەر سێ هاونیشتمانیدا کەوت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

07-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ناحیەی زێلکان لە قەزای شێخان، تانکییەک بەسەر سێ هاونیشتمانیدا کەوت و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دووانەکەی دیکە بریندار بوون.
 
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 7-8-2024) لە گوندی گلەشین روویداوە. 
 
هاونیشتمانییەکی گوندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەکاتی دانانی تانکی ئاو لە سەربان، تانکییەکە کەوتە سەر سێ کەس، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون." 
 
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی غازی خالید تاهیرە، تەمەنی نزیکەی 18 ساڵە و دانیشتووی گوندەکەیە. یەکێک لە بریندارەکانیش برینەکەی سەختە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.