پارێزگاری دهۆک: کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران چارەسەر بوو

07-08-2023
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

دوای دوو هەفتە لە ناڕەزایی و چەند جارێک گردبوونەوەی جووتیاران لە دهۆک لەسەر وەرنەگرتنی گەنمەکانیان، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، کێشەکەیان لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر کرد و لە سێمێل گەنمی جووتیاران وەردەگرن.
 
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە رۆژی یەکشەممە 06-08-2023 لەگەڵ نوێنەرانی جووتیاران لە دھۆک، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاردرا بەرهەمی گەنمی جووتیارانی دهۆک لەجیاتی هەولێر لە قەزای سێمێل وەربگرن.
 
پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەی جووتیاران لە سنووری پارێزگاکەی "بە تەواوی چارەسەر کراوە."
 
لە دوو هەفتەی رابردوودا و بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران، بەشێک لە جووتیارانی دهۆک چەندین گردبوونەوەیان ئەنجامدا و رووداو پەیامی جووتیارانی لە هەموو گردبوونەوەکاندا گەیاند و کێشەکەی خستنەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.