چیرۆکی منداڵێکی ئۆتیزم لە دهۆک و بێهیوابوونی خێزانەکەی

08-08-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
ژیانی خێزانێک کە منداڵێکیان ئۆتیزمی هەیە
ژیانی خێزانێک کە منداڵێکیان ئۆتیزمی هەیە
نیشانەکردن رانیە خنکان ئۆتیزم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وارڤان رووباد ئۆتیزمی هەیە، تەمەنی 13 ساڵە و دایکی نەیتوانیوە بەدرێژایی تەمەنی لێی دووربکەوێتەوە. خواردن گرنگترین بەشی ژیانی ئەو منداڵە ئۆتیزمەیە و هەرشتێک دایک و باوکی بیدەنێ، سەرەتا لەسەر زەوی دەیڕێژێت دواتر دەیخوات.
 
بەهۆی رەفتار و رەوشی وارڤان، چنار محەممەد، دایکی ناچار بووە دەوامی خۆی وەک فەرمانبەر جێبهێڵێت و ژیانی خۆی بۆ بەخێوکردنی تەرخان بکات.
 
چنار محەممەد دەڵێ "جەژنمان نییە، چوونە دەرەوەی ئاسایی وەک خەڵک لەبەر خاتری منداڵەکان، نیمانە، ناتوانین کە سەردانی ماڵی دایکم بکەین چونکە ئەگەر بچین، زیان بە منداڵەکانی دیکە دەگەیێنێت."
 
ماڵباتی وارڤین نیشتەجێی کۆمەڵگەی دۆمێزن لە دهۆک. وارڤین، دوو برا و خوشکێکی هەیە و ئەگەر دایک و باوکیان ئاگایان لێ نەبێت، مەترسییە بۆ سەر خوشک و براکانی. 
 
وارڤین بە هەڵگرتنی تێنووس کەمێک ئارام دەبێت، هەرچەندە باوکی زۆر هەوڵیداوە بیخاتە بەر خوێندن، بەڵام لە هیچ قوتابخانەیەک وەرنەگیراوە.
 
رووباد نایف، باوکی وارڤین دەڵێ "لە دهۆک و دۆمێزیش هەوڵماندا، بەڵام لە قوتابخانە وەرناگیرێت، دەڵێن رێژەی ئۆتیزمەکەی زۆرە، بۆیە بێهیوا بووین و گوتمان چی بکەین، ژیانی خۆمان بەو شێوەیە بەسەردەبەین."
 
بەشێکی قوتابییانی نیڤشکان، لە قوتابخانە وەردەگیرێن و لیژنەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندن بۆ رەوشییان دەکات. بەڵام هەر منداڵێک رێژەی ئۆتیزمی لە 60٪ زیاتر بێت، لە خوێندن وەرناگیرێت.
 
سەبارەت بە وەرگرتنی منداڵانی ئۆتیزم لە قوتابخانە، ئەحمەد زووبێر، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی دهۆک دەڵێ "بڕیارەکە لەلای لیژنەکەیە، کە ئایا ئاساییە ئەو قوتابییە وەربگیرێت و بخرێتە نێو قوتابییانی ئاسایی، یان پێویستە ئاراستەی ئەو سەنتەرانە بکرێت کە تایبەتمەندن بە ئۆتیزم. خۆشبەختانە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆک، سەنتەرێکی تایبەتی ئۆتیزممان هەیە."
 
لە پارێزگای دهۆک، ژمارەی ئەو کەسانەی ئۆتیزمیان هەیە بە نزیکەی حەوت هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، بەڵام بەفەرمی تەنیا 900 کەسیان تۆمارکراون. بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی؛ لە هەر 100 منداڵێک، دووانیان ئۆتیزمیان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی تەقینەوەکە و لۆگۆی ئاسایشی هەرێم.

دەزگای ئاسایش لەبارەی رووداوی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی: تەقینەوە بووە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی دەڵێت، "تەقیوەتەوە" و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە. دەشڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.