سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات


رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆک بارزانی بەناوی سەرۆک بارزانییەوە سەرەخۆشی لە ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی محەممەد عەلی محەممەد گەردی، باوکی بەڕێوەبەری رووداو. 
 
رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، باوکی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵیدا لە سۆران کۆچی دواییکرد و پرسەکەی لە مزگەوتی شافیعییە لە سۆران.
 
بەڕێوەبەری گشتیی رووداو لەو بارەوە لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، "زۆر زەحمەتت کێشا بە دەست نەخۆشییەکانتەوە. ئینشاڵڵا دەبنە کەفارەتی دواڕۆژت. ئینشاڵڵا خوای گەورە دەرگەی بەهەشت بۆ رووحت دەکاتەوە."
 
ئاکۆ محەممەد ئاماژەی بەوەش داوە، "بیرەوەرییەکانم لەگەڵ تۆ باوکە گیان هەموویان بەهۆی رێنوێنییە باشەکانت، رۆژانە لە هزری مندا دەبن. تۆ بە جەستە رۆیشتی، بەڵام هەمیشە یادگاری و رێنوێنی و قسەکانت لەلای ئێمەن."
 
هاوکات بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق، وەزارەت و کەسایەتییە حیزبی حکومییەکان پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاراستەی ئاکۆ محەممەد و ماڵباتەکەی کرد.